ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەی ماستەرو دكتۆرای پەسەندكردو بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەت بڕیارە ئەنجامەكان سبەی بەشێوەی ئۆنلاین رابگەیەنرێت.
لە راگەیەندراوێكدا، وه‌زیرى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سەرکەوتنى گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆراى له زانكۆكانی كوردستان راگەیاندو وتى: له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه به گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا له كوردستان داده‌نرێت، له كۆی (4938) كورسی ماسته‌رو دكتۆرا، (3685) پێشکەشکار له خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا وه‌رگیراون، کە دەکاتە ڕێژەى (75%) کورسییە تەرخانکراوەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،"ئەمڕۆ ئارام محەمەد قادر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەت لەگەڵ ئەنجومەنى وەزارەت كۆبوەوە و تیایدا ئەنجامى خوێندنى باڵا بۆ ساڵى خوێندنى (2019-2020) پەسەندکرا."
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" ئارام محەمەد قادر سەبارەت بە پەسەندكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی ماستەرو دكتۆرا ڕایگەیاند: دوای ته‌واوبونی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕێکخستنى کێبڕکێ و پەیڕەو کردنى سیسیتمى خاڵبەندى بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2019-2020)، ئه‌مرۆ ئەنجومەنى وەزارەت ئەنجامەکانى پەسەند کرد و خوازیاران ده‌توانن لە سبەینێوە ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر وێباستی ڕەسمى زانكۆكانیان وه‌ربگرنه‌وه."
له كۆی (4938) كورسی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا، (3685) پێشکەشکار له‌خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا وه‌رگیراون، هاوکات (204) وه‌رگیراو کە بریتیین له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی پلە یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و، (7) وه‌رگیراوی نابینا به رێژه‌ی (100%) وەرگیراون.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، کۆى گشتی وه‌رگیراوانی ماسته‌رو دكتۆرا بریتییه له رێژه‌ی (75%) کورسیە تەرخانکراوەکان، کە ئه‌م ڕێژه‌ی وه‌رگیرانه‌ش یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ توانای مرۆیی و زانستی و مادی زانكۆكانی كوردستان و ته‌واوكه‌ری پێداوستی بازاری كاری كوردستانه به هه‌ردوو کەرتى گشتی و تایبه‌ت."
له هه‌مانكاتدا و له پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌سه‌ر بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستان كرایه‌وه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی تكێرای نمره (تحسین معدل)ی بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی كه‌وا تێكرای نمره‌ی به‌كالۆریۆسیان له (60%) كه‌متره تاوه‌كو دوای ته‌واوكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی بتوانن درێژه به خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی كوردستان بده‌ن، بۆ ئه‌م ئه‌مه‌ش (395) خوازیار له خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی وه‌رگیران.
هەر لە كۆبونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دراون:
1-پەسەندکردنی ئەنجامەکانى خوێندنی باڵا بەھەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا وەک خۆی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان.
2-پەسەندکردنی ئەنجامەکانی دبلۆمی بالای یەک ساڵەی ئەکادیمی بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە چوارچێوەی رێنماییەکان.
3-مانگى شەشى ئەمساڵ (حوزەیرانى 2020) خولێکى دیکەى خوێندنى دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەى پێشکەشکردن دەست پێدەکات.
4-ئه‌و خوازیارانه‌ی له (تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی) ده‌رچونه، به‌ڵام به هۆی نەمانى كورسی خوێندن وه‌رنه‌گیراون، ئەوا له خولی داهاتووى مانگى شەشى ئەمساڵ سەرپشک دەکرێن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی، یان بەو نمرەیەى کە لەخولى یەکەمدا بەدەستیان هێناوە بچنه پێشبركێ له‌سه‌ر كورسیه‌كان، بە مەرجێک لە کاتى دووبارە ئەنجامدانەوەى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى ئەوا نمرەى دوایین تاقیکردنەوەى بۆ هەژمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.