لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، پارێزگای هەولێر دوو بڕیاری دیکەی دەرکرد:
1ـ لە 2020/3/4 تا 2020/3/25، سەرجەم هۆڵە داخراوەکانی ئاهەنگ گێڕانی خێزانی لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەخرێن و ئاهەنگی تێدا بەڕێوەناچێ.
2ـ لە 2020/3/4 تا 2020/3/25 سەرجەم پێشبڕکێ و خولە وەرزشییەکانی کوردستان و عێراق لە هۆڵە داخراو و گۆڕەپانە کراوەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بەبێ جەماوەر بەڕێوەدەچن.
بە پێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.