بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند: ئەو پێنج کەسەی له شاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون تەندروستیان زۆر باشه.
سه‌باح نه‌سره‌دین به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ته‌ندروستیان جێگیره و چاره‌سه‌ریان پێ نه‌دراوه، چونكه پێویستیان به ده‌رمان نه‌بووه و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تووشبووه‌كان هیچ نه‌خۆشیه‌كی دیكه‌یان نییه و به‌پێی تهمهنهكهشیان پێده‌چێت به ئاسانی نه‌خۆشیه‌كه تێپه‌رێنن، بۆیە دەتوانن بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ ببن و چاک ببنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان لە شوێنە جەنجاڵ و قەرەباڵغەکان بپارێزن، چونکە قه‌ره‌باڵغی هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.