Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 10:25

له‌ئه‌مریکا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 9 که‌س به‌رزبوویه‌وه‌

دۆخی له‌ناكاو له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی واشنتۆن راگه‌یه‌نراوه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ویلایه‌تی واشنتۆنی ئه‌مریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩)ه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ نۆ كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دوو كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی تووشبوون به‌ كۆڤید-١٩ گیانیان له‌ده‌ستدا، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی ویلایه‌تی واشنتۆن، بڵاویكرده‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ نۆ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ ٢٧ حاڵه‌تن.

دۆخی له‌ناكاو له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی واشنتۆن راگه‌یه‌نراوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ ٢٣١ كه‌س له‌ ژێر چاودێریی پزیشكییدان و له‌ زۆرێك له‌ قوتابخانه‌كان پشوو راگه‌یه‌نراوه‌.

دوای تۆماركردنی دوایین حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆڤید-١٩ له‌ واشنتۆن، له‌ ئێستادا له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌نجامی تووشبوون به‌ كۆڤید-١٩ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، نۆ كه‌سن كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ ویلایه‌تی واشنتۆنن و لانیكه‌م ١٠٨ حاڵه‌تی تووشبوونیش له‌ ١٥ ویلایه‌ت تۆماركراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.