وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له درێژه‌ی ڕێكاره‌كانی پشكنین بۆ گومانلێكراوان، كه‌سێكی تر له هه‌رێمی كوردستان له پشكنین ده‌رچوو هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 یه، دانیشتووی شاری سلێمانی دوای نه‌خۆش كه‌وتنی و سه‌ردانی كردنی پزیشك، گومانی لێكرا كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئێستا له هه‌رێمی كوردستان شه‌ش نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 هه‌یه و له‌ژێر چاودێری پزیشكی دانه.
شایه‌نی باسه پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم داوای له هاووڵاتیان كردبوو بۆ خۆپارێزیكردن له تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كه سه‌ردانیكردن له نێوان شار‌و شارۆچكه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند:شه‌شه‌م حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا له سڵێمانی تۆمار كرا، توشبوه‌كه به‌ساڵاچوه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.