ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایگه‌یاندووه ، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه كه گرته ڤیدیۆی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كردۆته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له پارێزگای قوم ده‌ڵێن: كه‌سه‌كه له‌به‌شی ساردكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له پارێزگای قوم كاری كردووه و هه‌ڵساوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكه له تۆڕی ئینته‌رنێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه،رێپێدراو نییه‌و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.