لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، كۆتایی به كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست هات
ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێر لە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەواو بوو، وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد.
راشیدهگهێنێت ، دوای پێنج ڕۆژ كاركردنی بەردەوام لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كۆتایی هات.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.