له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌روازه‌ی سنووریی زرباتییه له پارێزگای واست باشووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران داخرا.
له‌وباره‌وه پارێزگاری واست، محه‌مه‌د جه‌میل میاحی نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كردووه و تیایدا ئه‌وه هاتووه، "به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی گوماناوی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای واست، بڕیارماندا، ده‌روازه‌ی سنووریی زرباتییه له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ دابخرێت.
محه‌مه‌د جه‌میل میاحی ئاشكرای كردووه كه ئه‌و بڕیاره‌ی له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی گیانی دانیشتوانی پارێزگای واست ده‌ركردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێ نه‌كرێت و ده‌روازه‌ی سنووریی زرباتییه دانه‌خرێت، ئه‌وا ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌رپرس ده‌بێت له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له واست.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تا ئێستا له عێراق تۆماركراون گه‌یشتووه‌ته ٣٢ حاڵه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.