میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه ره‌زا ره‌حمانی، وه‌زیری پیشه‌سازی، كانزا و بازرگانی ئێران، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
له‌وباره‌وه مالپه‌ڕی هه‌واڵیی "عه‌سر-ی ئێران" بڵاویكرده‌وه، پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یان پشتراستكردووه‌ته‌وه كه ره‌زا ره‌حمانی تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له تاران گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه و خراوه‌ته ژێر چاودێری چڕی ته‌ندروستییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه ته‌ندروستی ره‌زا ره‌حمانی جێگیره و به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات.
دوێنێ سێشه‌ممه عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی ،جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، ئاشكرایكردبوو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٧ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و ٣٣٦ كه‌س.
پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی له په‌رله‌مانی ئێران، موجته‌با زو نور له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌رله‌مان و جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆ كاروباری ئافره‌ت و خێزان، مه‌عسومه ئیپتكار و جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، ئیره‌ج حه‌ریرچی و سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی له پارێزگای قوم، محه‌مه‌د ره‌زا قه‌دیر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.