د.تیدروس ئادهانوم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفرانسی رۆژنامەوانی رۆژانەی رێكخراوەكە لەبارەی دواین پێشهاتەكانی كۆرۆنا تەئكیدی كردەوە لەوەی بەشێوەیەكی سەركەوتووانە مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت.
وتیشی: مەترسی ئەگەری گۆڕینی كۆرۆنا بۆ پەتا دووركەوتۆتەوە و كاردەكرێت لەسەر پەرەپێدانی ژمارەیەك ڤاكسین بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی كۆرۆنا.
بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی روونیكردەوە رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە بەرزترە لەرێژەی قوربانی بەهۆی ئەنفلۆنزاوە و قەیرانێك دروستبووە بەهۆی كەمی پێداویستی پزیشكی كە ئەو پێداویستیانە یارمەتیدەرە لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا.
ئا: كارزان عەبدوڵا -
تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.