Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:13

تره‌مپ بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە مووچەکەی خۆی پارە دابین دەکات

بڕیاریداوە مووچەی ساڵانەی وەرنەگرێت
تره‌مپ
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریكا بڕی 100 هەزار دۆلاری چارەكی كۆتایی مووچەی ساڵێكی پێشكەش بە بواری تەندروستی كردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

بەپێی هەواڵێكی زە نیویۆرك تایمز، كە لەسەر زاری ستیڤانی گریشام سكرتێری رۆژنامەوانی تره‌مپەوه‌ بڵاوكراوەتەوە، پارەكە لەلایەن بانكەوە بۆ بواری تەندروستی خەرجكراوە، كە بریتییە لە چارەكی كۆتایی مووچەی ساڵی 2019ی سەرۆك تره‌مپ. 

دۆناڵد تره‌مپ لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە بڕیاریداوە، كە مووچەی ساڵانەی وەرنەگرێت، كە بڕەكەی 400 هەزار دۆلارە لە ساڵێكدا و مووچەی هەر چارەكی ساڵێكی بۆ بوارێكی ژیانی كۆمەڵگەی ئەمریكی خەرج بكات لەوانەش بواری تەندروستی و پەروەردە و هێزەكانی ناوخۆ و جەنگاوەرە دێرینەكان.

وێڕای ئەمە ئیدارەی تره‌مپ هەفتەی پێشوو دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەكە سەرف كرد و داوای لە كۆنگرێس كرد رەزامەندی لەسەر بدات، بڕیاریشە ئەو پارەیە بەرزكاتەوە بۆ شه‌ش ملیار لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو بڕیاری لەسەر بدرێت. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.