Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 11:30

رێژەی چاکبوونەوە لەکۆرۆنا زیاتر لەنیوەی تووشبووانی تێپەڕاند

48 هەزار و 155 كەس لەدوای تووشبوونیان به‌كۆرۆنا چاكبوونەتەوە
کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان رێژەی چاكبوونەوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان زیاتر لەنیوەی تووشبووەكانی تێپەڕاندووە.

لەكۆی ئەو 90 هەزار 967 كەسەی تووشی كۆرۆنا بوون تائێستا 48 هەزار و 155 كەس لەدوای تووشبوونیان چاكبوونەتەوە. 

لەوڵاتی چین 47 هەزار و 231 كەس لەدوای تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و لەئێران 291 كەس و لەئیتاڵیا 149 كەس و لەسەنگاپورە 78 كەس بەهەمان شێوە چاكبوونەتەوە.

هاوكات لەژاپۆن 43 كەس و لەكۆریای باشوور 37 كەس و لەهۆنگ كۆنگ 36 كەس و لەفەرەنسا 12 كەس و لەئەمریكا 9 كەس دوای تووشبوونیان بەكۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

 تەندروستی سلێمانی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.