Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 11:30

په‌رله‌مانی کوردستان کۆبووه‌وه‌ و پرۆژەیاسایه‌کی په‌سه‌ندکرد

بەزۆرینەی دەنگ
په‌رله‌مانی كوردستان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و پڕۆژەیاسایی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدرهێنراوەکانی پەسەندکرد. 

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا سێ بڕگه‌ خرابوونه‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان كه‌ بریتی بوون له‌ یه‌كه‌م: قبوڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (گوڵستان باقی سلیمان) ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌ (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى) و زیادكردنى بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ.  

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 

سێیه‌م: قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (شیرین یونس عبدالله) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها زیادكردنی (زیاد جبار محمد)ئه‌ندامی په‌رله‌مان  بۆ سه‌ر لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستان. 

هاوكات له‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، بەزۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای بەقاچاغبردنی نەوت و لێدرهێنراوەکانی پەسەند کرد كه‌ لە 13 ماددە پێکهاتبوو. 

بەپێی ئەو یاسایە  له‌مه‌و به‌دوا هەرکەسێک قاچاغچێتی بە نەوتەوە بکات ئەوا بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵ زیندانی دەکرێت. 

هه‌روه‌ها سزای دارایی چوار هێندەی ئەو برە پارەیەی کە له‌ گەندەڵی به‌قاچاغکردنی نەوت دەستیکەوتووە، به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.