Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:48

 به‌ڤیدیۆ.. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئۆتۆمبیله‌ نوێیه‌کانی golf ببینه‌

خاوه‌نی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 6 گێڕ و 7 گێڕه‌
کوردستان TV
100%

هه‌موو ساڵێك، ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان باس له‌ ئۆتۆمبیله‌كانی golf ی كۆمپانیای فۆڵكس واگن ده‌كه‌ن، كه‌ نمونه‌یی جوانی و ناوه‌زه‌یین.

ئۆتۆمبیله‌ نوێیه‌كانی golf خاوه‌نی دیزایین و شكڵێكی سه‌رده‌مییانه‌ن، كه‌ له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئۆتۆمبیله‌ نوێیه‌كان جیاوازترن، یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبیله‌كان، جۆری GTI ی وه‌رزشییه‌، كه‌ خاوه‌نی شكڵێكی ته‌واو گه‌نجانه‌یه‌.

ئۆتۆمبیله‌كان چه‌ند جۆرێكن، جۆرێك بزوێنه‌ری به‌نزینی تۆربۆی هه‌یه‌ به‌ فراوانی 2 لیتر و كێشی 245 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 6 گێڕ و 7 گێڕه‌.

جۆرێكی تری ئۆتۆمبیلی golf به‌ ناوی Golf GTD بڵاوده‌بێته‌وه‌، كه‌ له‌ خێزانی EA288 evo یه‌ و خاوه‌نی بزوێنه‌رێكی دیزڵه‌ به‌ فراوانی 2 لیتر و كێشی 180 بۆ 200 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 7 گێڕه‌.

ژێده‌ر/ خوا كورك

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.