Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:22

وتاری ئاینی له‌ سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کانی ئێران بۆ ماوه‌یه‌ک راگیرا

به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#11
100%


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگاكانی ئێران، بڕیاردرا لەتەواوی مزگەوتەكانی ئەو وڵاتە نوێژی هەیینی رابگیرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێران، کۆمسیۆنی نیشتیمانی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند، لە پێناو ڕێگەگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە، بڕیاردراوە مەراسیمی نوێژی هەینی لەسەرجەم مزگەوتەکانی وڵاتە ڕابگیرێت.

راگرتنی نوێژی هەیینی لەئێراندا دوای ئەوە دێت، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە رایگەیاند، تائێستا 2 هەزارو 922 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 92ی تر گیانیان لەدەستداوە، هاوكات زیاتر لە 500 كەسی تر چاكبوونەتەوە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.