پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: ئەو کەسەی کە لە گوڵ فرۆشەکە دەدات دەستگیرکراوە، پۆلیسیش لە ئەرکدایە بۆ بەردەوامی ئەو ئارامیەی کە لە شاری هەولێر بەرقەرارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئازاری 2020، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئەو ڤیدیۆیە دەدات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی هەبووە و تێیدا دەردەکەوێت گەنجێک لە بەرامبەر بڕێک پارە زللە لە گەنجێکی دیکە دەدات و پۆلیس دەڵێت، بەدواداچوونمان کردووە و هەردوو گەنجەکەمان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دهشڵێت: ئەو کەسەی کە لە گوڵ فرۆشەکە دەدات دەستگیر دەکرێت، (پۆلیس لە خزمەتتان دایە) بۆ بەردەوامی ئەو ئارامیەی کە لە شاری هەولێر بەرقەرارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.