دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی ١٤ رۆژ له چه‌ندین شوێنی سۆران و رواندز به هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گه‌راوه له ئیران كه‌ره‌نتینه‌كران، بریاره سبه‌ی بگه‌رێندرینه‌وه نێو خانه‌واده‌كانیان
د- كاروان جمال به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی له مه‌راسیمیكدا ئه‌و هاوولاتیانه ئازاد ده‌كرین كه ماوه‌ی ١٤ رۆژه له هوتیله‌كانی سۆران و رواندز و خانووه گه‌شتیاریه‌كان له ژێر چاودێریدان، به هۆی مه‌ترسی ڤایر‌وسی كۆر‌ونا. وتیشی ژماره‌ی هاوولاتیه‌كان ( ٤٠٠ ) كه‌سن و پێك هاتبوون له هاوولاتیانی ناوچه‌و شاره جیاجیاكانی كوردستان، كه به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌ردانی وڵاتی ئیرانیان كردبوو، بۆ دلنیابوونیش له ته‌ندروستیان خرابوونه ژیر چاودێری.
د - كاروان جمال راشیگه‌یاند خۆشبه‌ختانه هه‌موو هاووڵاتیه‌كان پشكنینه‌كانیان تاكو ئێستا پاكه‌و هیچ حاڵه‌تیكی كۆرۆنا له نێویان نیه.
كه‌ره‌نتینه‌كراوه‌كانیش سوپاسگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن له به‌رامبه‌ر بایه‌خدان به ته‌ندروستیان و دابین كردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی بۆیان له ماوه‌ی ١٤ رۆژدا دابین كرابوو، ئه‌وان ده‌لێن ئیمه دلنیابوینه‌وه له ته‌ندروستی خۆمان و نه‌بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داواش له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ن كه دوای ئه‌وان له ئێران گه‌راونه‌ته‌وه خۆیان به ده‌زگاكانی هه‌رێم و ته‌ندروستی بناسینن بو دلنیابوون له نه‌بوونی ڤایرۆسه‌كه‌و پاراستنی ته‌ندروستی گشت تاكه‌كان.
رێوشوینه‌كان له ده‌ڤه‌ری سۆران چركراونه‌ته‌وه له پێناو پیشگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆروناو خوشبه‌ختانه‌ش سه‌ره‌رای هه‌بوونی چه‌ندین هاووڵاتی گه‌راوه له ئیران هیچ حاڵه‌تیكی گوماناوی تۆمار نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.