Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:23

لەھەولێر چوار چێشتخانە داخران

بەھۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان
کوردستان TV
100%


لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و سەرۆکی لێژنە.

به‌پێ راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هاتووه‌ لەڕێکەوتی 2020/3/3 پشکنین و بەدواداچوون بۆ (12) چێشتخانە و کافتریا ئەنجام درا، بەھۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان 4 چێشتخانە داخران، ئەم شوێنانەی کەم وکوڕی و سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت،مەبەست لەپشکنین وبەدواداچوونەکانی ئەم لێژنەیە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی ھاونیشتیمانیان و دڵنیابوونە لەجێ بەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان"

جگە لە داخستنی ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەیە سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دیناردەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن دینار،ئەمەش بەپێ ی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە.

هەروەها هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن.

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.