بانگه‌وازێك له ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ : به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی 5 ی ئازار، ساڵیادی ڕاپه‌رین و، 3 ی ئازار، ڕۆژی جیهانیی باڵنده كێوییه‌كان، له سه‌ر پێشنیاری مامۆستا و نووسه‌ر: (فازڵ شه‌وڕۆ) له ڕێی كامیراكانمانهوه و، به‌چركاندنی وێنه‌ی له‌قله‌قه‌كان، ئه‌م بانگه‌وازه ڕاده‌گه‌یه‌نین:
(لهقلهقمان خۆشده‌وێ).
ده‌بێ چه‌نده تفت و تاڵ و تاریك و دژواربێ، ئه‌و ژیانه‌ی ئێمه، ئه‌گه‌ر باڵنده‌ی جوان و گیانداری ڕوح‌سووك و دار و دره‌ختی سه‌وزی لێ وه‌ده‌ر بێنین!
بۆیه ئێمه ده‌بێت به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه، باوه‌شمان بۆ هه‌موو ئه‌و باڵنده، گیاندار، دار و دره‌ختانه بكه‌ینه‌وه، كه حه‌ز ده‌كه‌ین له نزیكمانه‌وه بژین و، عه‌یامێكه خۆشه‌ویستیی خۆیان به ئێمه به‌خشیووه.
ساڵانه چه‌ندان پۆل له‌م حاجی له‌قله‌قی نازدار، سه‌ردانی كۆنه ههوارهكانیان ده‌كه‌نه‌وه له ده‌ڤه‌ری بتوێن و پشده‌ر، لێ، داخی گرانمان له‌به‌ر له‌ناوچوونی دار و دره‌خته كێوییه‌كان و، بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان، به ناچاریی، له‌قله‌قه‌كان ژیانێكی پڕ مه‌ترسی، له‌سه‌ر عه‌موده‌كانی كاره‌با به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌رچه‌ندیش له ڕووی زانستییه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه، كه هێزی وزه‌ی موگناتیسی كاره‌با، زۆر كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ریان هه‌یه.
وه‌ك لقی ڕاپه‌رینی ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ، داواكارین هاوكارمان بن. ڕایده‌گه‌یه‌نین، تا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌كی دهڤهرهكهماندا، به جدی كاربكه‌ین بۆ:
یه‌ك: چه‌قاندنی زۆرترین كۆڵه‌كه‌ی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌قله‌قه‌كان وه‌كو هێلانه له‌سه‌ری ههڵبنشین و، ده‌بێت له‌سه‌ره‌وه سه‌به‌ته‌یان بۆ دروست بكرێت.
دوو: هۆشیاریی پاراستن، ڕێزگرتن و كۆمه‌ككردنی ئه‌م باڵنده‌یه، له هزریان ده‌رنه‌چێت و، له ڕێی كۆڕ، سیمینار، نووسین و تابلۆ و كۆبوونه‌وه‌وه، له گه‌ڵ خوێندكار‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵدا كاری بۆ بكه‌ن.
سێ: كۆكردنه‌وه‌ی پیتاك و باربوو، هه‌موو ساڵێك و، له وه‌رزێكی دیاریكراودا، بۆ چه‌قاندنی ستوونه‌كان، چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیارییهكانیان.
چاوه‌روانین، گه‌نجه خوێنگه‌رمه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان، زوو به زوو، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌و ده‌ڤه‌ره جوانه بكه‌نه دارستانی كۆڵه‌كه‌ی حاجی له‌قله‌قان و گه‌شتیاران بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ڕابكێشن.
خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ئێمه، هه‌میشه به سه‌خاوه‌ت و كاری خێرخوازیی ناسراون و، دڵنیاین كۆمه‌كی باشمان ده‌كه‌ن.
ئه‌م كاره، له داهاتوودا ده‌بێته سیمبوڵێكی دیاری بتوێن و، گه‌شتیارانی زۆر به‌ره‌و لای خۆی، كه‌مه‌ندكێش ده‌كات.
هه‌ر بژین و ســهركهوتووبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.