Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 05:10

مەسرور بارزانی: ساڵیادی راپەڕینی ئاداری 1991 پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 29ەمین ساڵیادی ڕاپەڕین په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: راپەڕینی مەزنی ئاداری 1991 ، بەرهەمی یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەموو چین و توێژ وپێکهاتەکانی کوردستان بوو.

ئەمڕۆ بیست و نۆ ساڵ بەسەر راپەڕینی مەزنی گەلی کوردستان لە ساڵی 1991  تێدەپەڕێت . بەم بۆنە شکۆدارەوە ، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم.

راپەڕینی شکۆداری 1991 وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستاندا کە بەرامبەر ستەم و داگیرکاریدا راپەڕی و ئەو پەیامەی بە هەموو جیهان گەیاند کە گەلی کوردستان ژێردەستەیی و چەوساندنەوە و نکوڵیکردن لە مافە رەوکانی رەتدەکاتەوە.

راپەڕینی مەزنی ئاداری 1991 ، بەرهەمی یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەموو چین و توێژ وپێکهاتەکانی کوردستان بوو ، دەسکەوتەکانی ئێستای گەلی کوردستان و ئەو ئاوەدانیی و پێشڤەچوونەی دۆزی رەوای خەڵکی کوردستان و پێگەی دیاری هەرێمی کوردستان لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ، بەرهەمی شۆڕش و سەرهەڵدانە بەردەوامەکانی خەڵکی کوردستان و لە نێویشیاندا راپەڕینی مەزنی 1991 ە کە پێویستە بە هەمان گیانی یەکڕیزی و  یەکدەنگی راپەڕینەوە پارێزگاری لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان بکەین.  
ساڵیادی راپەڕینی ئاداری 1991 پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/5

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.