له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی دوكان- سلێمانی نزیك گوندی گرده‌بۆر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.
رائید قادر فه‌قێ ره‌سوڵ، لێپرسراوی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون به هاتووچۆی راگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس) كه له‌قه‌زای دوكانه‌وه به‌ئاراسته‌ی سلێمانی هاتووه، به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و چوه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، له‌ئه‌نجامیشدا خۆی كێشاوه به‌ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان قاشقای).
وتیشی ، سه‌رنشینی (نیشان قاشقا)كه چوار كه‌س بوون، له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربووه، هاوكات شۆفێری (تۆیۆتا هایلۆكس)ه‌كه‌ش برینداربووه.
رائید قادر فه‌قێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی هێڵكاریه‌كان به‌ڕێژه‌ی 100% هۆكاری روداوه‌كه بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس) ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.