Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئازار 04:44

که‌سایه‌تییه‌کی باڵای ئێران به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌و تایبه‌ته‌ به‌گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (83 وشە)
100%

موحسین حه‌بیبی: كه‌سایه‌تی ئایینی، كه‌سه‌رپه‌رشتیاری حه‌وزی عیلمی ئه‌حمه‌د موجته‌هه‌دی ته‌هرانی ده‌كرد، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران ئێواره‌ی دوێنێ بڵاوكرده‌وه‌ ، كه‌ موحسین حه‌بیبی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای حه‌وزه‌ی دینی ته‌هران،چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی جماران گواستراوه‌ته‌وه‌، كه‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌و تایبه‌ته‌ به‌گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران.

شایانی باسه‌ به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان تا ئێستا 92 كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دوو هه‌زارو 922 كه‌سیش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووشدا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.