له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه‌لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تیمەکانی پۆلیس، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر نێرگەلەدا گرت.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەم هەڵمەتەی پۆلیس بۆ دەستبەسەرداگرتنی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان، کە بۆ دڵنیابوونە لە سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتیان، تا ماوەیەکی نادیار بەردەوام دەبێت.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هەموو ڕێکار و ڕێوشوێنێکی پێویستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەی گرتووەتە بەر.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.