یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه، ئه‌ویش به بردنه‌وه‌ی له قۆناغی شازده له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له یانه‌ی شێفیڵد وێنزدای پله یه‌كی میوانداری به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی مان سیتی له یاریه‌كه تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش سیتزێنز خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نیوكاسل یونایتد ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.