له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال سۆسیداد به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی میراندێسی پله دووی میوانداری دووباره كرده‌وه‌و گه‌یشته یاری كۆتایی
یاریزان میكێل ئۆریازابال تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی ڕیال سۆسیدادی له یاریه‌كه به لێدانی سزا له خوله‌كی چلویه‌ك تۆماركرد، له گه‌ڕی چوونیشدا، سۆسیداد له یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، بۆیه به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ردوو گه‌ڕی چوون و هاتن، ڕیال سۆسیداد به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك پێش میراندێس كه‌وت و گه‌یشته یاری كۆتایی و له یاری كۆتایش، ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان گراناداو ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.