له قۆناغی پێش كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی لیۆنی میوانداری برده‌وه‌و گه‌یشته یاری كۆتایی
سه‌ره‌تا یاریزان مارتن تێریر گۆڵێكی بۆ لیۆن له خوله‌كی یازده تۆماركرد‌و تیپی میوانداری پێشخست، به‌ڵام یاریزانانی پاریس سانجێرمان به پێنج گۆڵ وه‌ڵامی ئه‌م گۆڵه‌ی میوانداره‌كه‌یان دایه‌وه، له خوله‌كی چوارده‌دا، كلیان مباپێ گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه پاریسیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستویه‌كیشدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ پاریس سانجێرمان هه‌ژماركردو فێرناندۆ مارشالی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری لیۆنی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌شدا، نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی پی ئێس جی گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، دواتر مباپێ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانه‌كانی له خوله‌كی حه‌فتا به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كشیدا، پابلۆ سارابیای ئیسپانی پاریس سانجێرمانی كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م، له دواساته‌كانی یاریش، مباپێ گۆڵی سێیه‌می خۆی و پێنجه‌می تیپی میوانی تۆماركرد‌و بووه هاتریكی یاری
به‌م بردنه‌وه‌ش پاریس سانجێرمان گه‌یشته یاری كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نساو له یاری كۆتایش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان سانت ئیتیان و رین ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.