Erbil 38°C ھەینی 10 نیسان 19:32

یاری نیوه‌ی کۆتایی نێوان ناپۆلی له‌جامی ئیتالیا دواخرا

به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی ئیتاڵیا
کوردستان TV
100%


به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی ئیتاڵیا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیای له‌ نێوان هه‌ردوو‌ یانه‌ی ناپۆلی و ئینته‌رمیلان دواخست، وابریاربوو ئه‌م یاریه‌ ئه‌مڕۆ له ‌یاریگای سان پاولۆ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید نۆزده‌ی كوشنده، یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا یاریه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار دواسخت، بریاری دواخستنی ئه‌م یاریه‌ له‌سه‌ر بریاری مارك ڤالنتینی پارێزگای هه‌رێمی كامپانیا بوو كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ پێویسته‌ رێكاره‌كانی خۆپاراستن له‌ دژی كۆرۆنا زێتر بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبۆته‌وه‌


 جێگای باسه‌ یاری چوون له‌ یاریگای سان سیرۆ به‌رێوه‌چوو تیایدا ناپۆلی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، پێشتریش هه‌ر به‌ هه‌مان هۆكار یاریه‌كه‌ی دیكه‌ی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی له‌ نێوان یوڤێنتوس و میلان دواخرابوو .  

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.