به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رادیۆ فه‌ردا له‌كاتێدا ئێران به‌ده‌ست بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ناڵێنێ، پۆلێكی كولـله بیابانه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ره‌زا میر،وته‌بێژ به‌ناوی رێكخراوی خۆپاراستنی رووه‌كی ئێران گوتی: پۆله كولـله‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقاو نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هاتووه‌و توانیویمانه به به‌كارهێنانی مادده قركه‌ره‌كان به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ژماره‌ی كولـله‌كان زۆرن و دوای رشادنیان به‌مادده قركه‌ره‌كان،چینی وای له كولـله مردووه‌كان دروست كردووه كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 10 تا 15 سانتیمه‌تر.
هه‌روه‌ها گوتیشی: مه‌ترسی پۆله كولـله‌كان زۆر له ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره،چونكه هه‌موو شتێكی سه‌ر رێگاكه‌یان ده‌خۆن .
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.