بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ کۆنترۆڵکردن و پشکنینی ئەو گەشتیارانەی لەنێوان شارەکان هاتووچۆ دەکەن، بازگە لاوەکییەکان بۆ چوونە هەولێر دادەخرێن و تەنها رێگە سەرەکییەکان دەمێننەوە بۆ هاتووچۆی نێوان شارەکان.
د. تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، رێگاکانی مووسڵ، کەرکووک و سلێمانی بۆ هەولێر وەکو خۆیان کراونەتەوە و تەنها رێگا لاوەکییەکان داخراون.
راشیگهیاندووه ، داخستنی رێگا لاوەکییەکان بۆ توندوتۆڵکردنی بازگەکان و چڕکردنەوەی پشکنینەکانە.
د. تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر دهشڵێت ، لە ئێستادا پشکنینی زیاتر بۆ هاووڵاتیان لە بازگەکان دەکرێت، ئامانج لەمەش رێگریکردنی زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە گوایە پارێزگای هەولێر رێگاکانی بەسەر سلێمانی و کەرکووک داخستووە، بەڵام هەواڵەکە رەتکرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.