Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:25

هه‌سارۆچکه‌یه‌کی گه‌وره‌ به‌ قه‌د چیای ئیڤریست له‌ زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه‌

له‌ به‌رواری 29-4-2020 له‌ كاتژمێر4:56 به‌یانی
کوردستان TV
100%

ته‌نێكی گه‌وره‌ به‌ قه‌د چیای ئیڤريست ده‌ستی به‌جووڵه‌ كردووه‌و له‌مانگی داهاتوو له‌كاتی رێڕه‌وه‌كه‌یدا له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌و زانایانیش ده‌ڵێن دوور نییه‌ له‌وه‌ی خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت.

تیره‌ی ته‌نكه‌ كه‌ به‌ (52768 یان 1998OR2) ناسراوه‌ له‌ 1 تا 2،5 میله‌ و به‌دووری 3 ملیۆن و 908 هه‌زار و 791 میل به‌خێرایی 19 هه‌زارو 461 میل له‌كاتژمێرێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

هه‌سارۆچكه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1998 له‌لایه‌ن ناساوه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت كاردانه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ی به‌دوا دا دێت.

زانایان پێشبینی یان كردووه‌ هه‌سارۆچكه‌كه‌ له‌ به‌رواری 29-4-2020 له‌ كاتژمێر4:56 به‌یانی له‌زه‌وی نزیك ببێته‌وه‌ .

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا - ناسا+ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.