بەمەبەستی پکشنین و تەشەنه نەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنین بۆ ئەوکەسانەی بە هەردوو بازگەی هیران و بالیسان، هاموشۆ دەکەن دەکرێت.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى تهندروستى شهقلاوه بڵاوی كردهوه كه تیمێکی 24 کاتژمێری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیهكهمان سەردانێکی مەیدانیان بۆ هەردوو بازگەکە ئەنجام داو ئەو کەم و کوڕیانەی هەبوون چارەسەکران.
جێگای باسە حکوومەتی هەرێم لە رێگەی تیمە تەندروستیەکان لە زۆربەی بازگاکان ئامێری دیاریکردنی پلەی گەرمی جەستەی داناوە و پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە هامووشۆ دەکەن لە نێوان شار و دێهاتەکان، ئەو دوو تیمەی لەو بازگانە جێگیرکراون ئامبۆلانسیان لەگەلە بۆ هەر حالەتێکی گومان لێکراو دەگوازرێنەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.