Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 07:26

وەزارەتی تەندروستیی عێراق 3 تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند

دوانیان لە کەرکووک و یەکێکیان لە پارێزگای واستە
کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق سێ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند کە دوانیان لە کەرکووک و یەکێکیان لە پارێزگای واستە.
 

 وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی كردەوە كە سێ كەسی تریان وەكو تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە، ئێستا چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت و باری تەندروستییان جێگیرە.


وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستنی لە ڤایرۆسەكە كردووە و دووپاتی كردووەتەوە كە ئەم ڕێوشوێنانە دەبنە هۆی كەمبوونەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.

بەم شێوەیە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە عێراق گەیشتە 41 كەس و تا ئێستاش سێ كەس بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە عێراق گیانیان لەدەست داوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.