Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 04:16

پێشانگاکانی ئۆتۆمۆمبیڵ لە ڕۆژانی هەینی داده‌خرێن

پارێزگای هەولێر بڕیارێكى دا
کوردستان TV
100%



لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرگرتن و خۆپارێزی زیاتر لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، پارێزگای هەولێر ئەم بڕیارەی دا.

بە هۆکاری ئەوەی لە ڕۆژانی هەینی پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمۆبیڵ لە سنوری پارێزگای هەولێر دووچاری قەرەبالغییەکی زۆر دەبنەوە، بڕیارماندا  لە بەیانییەوە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۳/٦ تا ڕێکەوتی ۲٠۲٠/٤/۱ سەرجەم پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمۆمبیڵ لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی هەینی دابخرێن و کڕین و فرۆشتن تێیدا رابگیرێت.

بە سوپاسەوە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بۆ خۆپارێزی و بۆ بەرژەوەندی گشتی پابەندی ئەم بڕیارە بن، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات،لە لایەن تیمی قایمقامییەتەکانی سنوری پارێزگای هەولێر  دووچاری ڕێکاری یاسایی و (غەرامە) دەبنەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.