قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر رایگەیاند" بە ئامانجى پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڕیارماندا بە داخستنى مەیدانى پەرلەوەرانى شارى هەولێر لە ڕۆژانی هەینی کە خەڵکانێکى زۆرى تێدا کۆدەبێتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر رایگەیاند" مەیدانى پەلەوەرى هەولێر کە بازاڕێکى میللییە، خەڵکێکى زۆرى تێدا کۆدەبێتەوە لە رۆژانى هەینى، بۆیە بڕیارماندا لەو رۆژەدا مەیدانەکە دابخرێت، ئەمەش بە یەکێک لە هەنگاوەکانى خۆپارێزى دادەنرێت لە ڤایرۆسى کۆرۆنا.
راشیگەیاند" ئەم مەیدانە کە جۆرەها باڵندە و پەلەوەرى ماڵى و کێوى تێدا دەفرۆشرێت، شوێنێکى مەترسیدارە چونکە لەرۆژانى هەینى زۆر قەرەباڵغ دەبێت و ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتى سەردانى دەکەن، بۆیە مەترسى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەى هەیە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.