لەمەودوا هیچ شۆفێرێکی ئێرانی بۆ گەیاندنی کاڵاو شتومەک بەڕێگای ترانزێت، داخلی هەرێمی کوردستان نابێت.
لە ئاگادارییەکدا ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند لەمەودوا هیچ شۆفێرێکی ئێرانی بۆ گەیاندنی کاڵاو شتومەک بەڕێگای ترانزێت، داخلی هەرێمی کوردستان نابێت، بەڵکو لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران کاڵاکان ڕادەستی شۆفێری کامیۆنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە پێناو سەلامەتی گشتی و بۆ خۆپارێزی و رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی رێکارەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی پارێزگای ھەولێر و وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری گشت فەرمانگەکان و بازرگانان و کۆمپانیاکان و دەرھێنەرانی گومرگی و یاریدەرەکانیان لە سنوری حاجی ئۆمەران دەکاتەوە کە کرداری گواستنەوەی کەلوپەل و باری ترانزێت بە بارھەڵگری ئێرانی لە ژێر رێکارەکانی چڕی تەندروستی و ئەمنی بە تەنیا لە ناو گۆرەپانەکانی حەرەمی دەروازەی حاجی ئۆمەران ئەنجام دەدرێت و بارەکان تەحویلی تانکەر و لۆرییەکانی عیراقى دەدرێن و بارھەڵگرەکانی ئێرانی ھەر لە سنور ڕاستەوخۆ دەگەرێنەوە بۆ ئێران و داخلی ناو شارەکانی ھەرێمی کوردستان نابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.