Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 04:15

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر بەشێک له‌ که‌ره‌نتینه‌کراوان ڕەوانەی ماڵەوە کرانه‌وه‌

ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوە
كه‌ره‌نتینه‌كراوان
کوردستان TV
100%

بەشێك لەو ھاووڵاتیانەی لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە كه‌ره‌نتینه‌ كرابوون، ڕەوانەی ماڵەكانیان کرانه‌وه‌ و ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ تۆمارنه‌كراوە.

سەرھەنگ جەلال، بەڕێوه‌بەری خۆپارێزی تەندروستی ھەولێریش دەڵێت ڕێکارەکان بەردەوامن و ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له شارى هه‌ولێر تۆمار نەکراوە. 

لە سنووری پارێزگای ھەولێر 1174 کەس كه‌ره‌نتینه‌كراون، لەو ژمارەیەش نزیکەی 380 کەس پشکنینەکانیان تەواو بووه‌ و تەندروستی ھەولێریش دڵنیایی دەدات، کە ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ تۆمار نەکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.