بەگوێرەی راگەیەندراوێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانی بەریتانیا ئافرهتێك به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لهدهستدا، ئافرهتهكه سەرەتا بەهۆی تێکچوونی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دوای پشکنین زانراوە کە دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و دواتر گیانی لهدهستداوه.
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداریی داوەتە خەڵکی بەریتانیا کە ئەگەری زۆرە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەمزوانە لە بەریتانیا بڵاوببێتەوە.
ئەوەی بووەتە مایەی نیگەرانی بەریتانییەکان ئەوەیە، ئەو ئافرهتهی گیانی لەدەستداوە، سەردانی دەرەوەی بەریتانیای نەکردووە و لە ناوخۆی بەریتانیا دووچاری ڤایرۆسەکە بووە.
جێی باسه لە بەریتانیا 116 کەس تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە 24 کاتژمێری رابردووشدا، 30 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.