ئه‌ندامی لێژنه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران مه‌سعود مه‌ردانی رایگه‌یاندووه به‌هۆی زۆری سه‌ردانی كردنی هاووڵاتیان بۆ ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی، پێشبینی ده‌كرێت له نێوان سه‌دا 30 بۆ 40ی دانیشتوانی تاران له ماوه‌ی دوو هه‌فته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبن.
هه‌روه‌ها مه‌ردانی له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه كه هه‌ڵگرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌ك كاتدا ده‌توانێت چواركه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بكات، راشیگه‌یاندووه پێشبینی ده‌كه‌ین سه‌دا 30 بۆ 40ی دانیشتوانی تاران له‌مانگی ئادار تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان سه‌ردانی سه‌نته‌ره ته‌ندروستیه‌كانیان كردووه دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ستیان كردووه تووشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام بینیومانه كه تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌كی ئاسایی بوونه، بۆیه ناكرێت ئه‌و هاووڵاتیانه بچنه هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه تووش بووانی كۆرۆنایان تێدایه، پێویسته هاووڵاتیان زانیاری جیاكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌كی ئاسایی لابێت كه نیشانه‌كانی كۆرۆنا زیاتر خۆی له‌مانه ده‌بینێته‌وه پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رووی 39، هه‌روه‌ها ته‌نگه نه‌فه‌سی و وشكبوونی ده‌م له نیشانه سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.