دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا، هاوكات په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه باڵیۆزی پێشووی ئێران له سووریا و جێگیری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات فاتیمه ره‌هبه‌ر براوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی ئێران چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر تێستی كۆرۆنای لێوه‌رگیراوه و ده‌رچووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ره‌وشی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ماڵپه‌ڕی میزان وێرای بڵاوكردنه‌وه‌ی برووسكه‌ی ماته‌مینی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئیران رایگه‌یاند: عه‌لی خه‌له‌فی جێگیری ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێرانی رایگه‌یاند: حوسێن شێخولئیسلامی باڵیۆزی پێشووی ئێران له سووریا و راوێژكاری پێشووی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوته‌ی عه‌بدولره‌زا مسری جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 23 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
به‌مجۆره و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تووشبوونی فاتیمه ره‌هبه‌ر ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره تووشبووه‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 24 په‌رله‌مانتار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.