دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه گوایه ئه‌و كه‌سه ڤایرۆسه‌كه‌ی نه‌گرتووه و به‌هۆی نه‌خۆشی دیكه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه‌و ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی تەندرووستی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و له‌م باره‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئەو نەخۆشەی کە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 بوو، بۆ دووپاتکردنەوەی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی لە بەغداد هەمان دەرەنجامی پۆزەتیڤ دەرچوو کەوا هەڵگری ڤایرۆسێ کۆڕۆنا بووە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
6ـی ئازاری 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.