ئه‌مڕۆ له به‌رلینی پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به پرسی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌و كۆنفڕانسه‌دا به‌شداره .
له‌و كۆنفڕانسه‌دا باس له پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئاسته‌نگ و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌كرێت، هه‌ر له‌و كۆنفڕانسه‌دا چه‌ندین شاره‌زا و لێكۆڵه‌ر و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌شدارن .
رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه ئه‌و كۆنفڕانسه له‌باره‌ی پرسی كورد زۆر گرنگه و یه‌كه‌م جاره له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له كۆنفڕانسێكی له‌م شێوه‌یه‌دا باس له پرسی كورد بكرێت و بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه پرسی كورد بۆته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش گرنگی زۆری پێده‌ده‌رێت .



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.