به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیان، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیى هه‌ولێر بازاڕه‌كان به ده‌رمانى دژە ڤایرۆس ده‌رشێنێت.
عەبدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ولێر رايگه‌یاند" به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، هه‌موو تیمه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كه هه‌ڵساون به كاره‌كانى خۆپارێزى له ڤایرۆسه‌كه، شاره‌وانیی هه‌ولێریش سبەینێ شوێنە قه‌ره‌باڵغەكانی شار دەڕشێنێ، وەكو سه‌نته‌رى شار و بازارى قه‌یسه‌رى، بازاڕى سه‌یداوه و ته‌یراوه، بازارى كوران و ئیسكان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره ده‌كه‌وێته ئه‌و كاتانه‌ى ئێواره دوكانه‌كان داده‌خرێن و دوكانه‌كان كراوه نین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ر شۆڵده‌ركان و لێوارەكانی جادەكان كه هاووڵاتیان ده‌ستیان به‌رده‌كه‌وێ، بڕشێنن.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ڕاشيگه‌یاند، ئەم هەڵمەتە وەك هەنگاوێکی خۆپارێزییە بۆ بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە شوێنی كۆبوونەوەی خەڵكی زۆرە، وەك بازاڕەکانی قەیسەری و سەنتەری شار و بازارەکانی تەیراوە و سەیداوە و ئیسکان و شەقامە گشتییەکان و ئەو شوێنانە کە پێویستییان بەپاكردنەوە ھەیە بە دژە ڤایرۆس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.