ئێوارەی ئەمڕۆ لێژنەی باڵای حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا كۆبووهوە و شاندی هەرێمی كوردستانیش بەسەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی بەشداری كۆبونەوەكەی كردووە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شانەی قەیرانەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بەشداری وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا، جگە لە دەوامی کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان، دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی عێراق تاوەکو 15ـی ئەم مانگە رابگیرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا شانەی قەیرانەکان بڕیاریدا پشووی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن تاوەکو 21ـی ئازار بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.