Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 02:25

له‌ که‌رکووک 3 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌ به‌جێده‌هێڵن

ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن
کوردستان TV
100%


له‌ كه‌ركووك 3 كه‌س له‌ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌ به‌جێده‌هێڵن و چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 4 كه‌سی دیكه‌ش له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دان.

به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌واڵی چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاتژمێر 09:00ی ئه‌مشه‌و ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌جێبهێڵن.

گوتیشی" ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له‌ ئێران گه‌ڕابوونه‌وه‌ و ته‌نیا یه‌كێكیان له‌ ژێر چاودێریدا ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 19 هاووڵاتی دیكه‌ به‌ گومانی هه‌بوونی كۆرۆنا خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ و نموونه‌ی پشكنینیان ناردراوه‌ بۆ به‌غدا و هێشتا دڵنیایی له‌ باره‌یی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان نییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.