دكتۆر مارك ڕیان، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كاره به‌په‌له‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوێنێ هه‌ینی له باره‌گای ڕێكخراوه‌كه‌ی له جنێڤ گوتی: هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پـێمانوابێت ئه‌م نه‌خۆشیـیه وه‌رزیـیه و وه‌كو ئه‌نفلۆنزایه كه له وه‌رزی هاویندا نامێنێت.
گوتیشی: هیوادارین وابێت و ئه‌گه‌ریش نه‌ما ئه‌وا نیعمه‌تێكی خودایه.
پاشان جه‌ختی كرده‌وه كه ناكرێت بگوترێت نامێنێت، چونكه هیچ شتێك نیـیه ئه‌وه بسه‌لمێنێت.
مانگی ڕابردوو، پـرۆفیسۆر ستیفن مۆرس له زانكۆی كۆلۆمبیای پـزیشكی له نیویۆرك گوتی: ڕه‌نگه له مانگی چواردا ده‌ربكه‌وێت ئایه ئه‌م ڤایرۆسه به به‌رزبوونه‌وه‌ی پـله‌ی گه‌رما و شێ له هه‌وادا كه‌مده‌بێته‌وه یان نا.
به‌شێك له پـزیشكان گه‌شبینن به‌وه‌ی له هاویندا ئه‌م ڤایرۆسه خۆی له به‌رده‌م گه‌رما ناگرێت و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.