خانمه ئه‌فسه‌رێی پێشمه‌رگه دوای سه‌ركه‌وتنی له كۆرسه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی زمان و به‌هره‌داری، كه وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وام له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ئه‌نجامده‌درێ، هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا به‌شدار بێت له خولێكی سه‌ربازیی تایبەت به ئەندازیاری سه‌ربازیی و، توانیتی سه‌ركه‌وتووانه خوله‌كه ته‌واو بكات.
ملازمی یەکەم (ئەندازیار) سه‌فا مه‌حمود حوسێن ئەفسەر لە کەتیبەی ئەندازیاری سەربە فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١، له ساڵی 2019 دوای به‌شداربوونی له كۆرسه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی زمان و توناداری كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامده‌درێ، ناوبراو یه‌كێك بوو له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رچوو، له‌هه‌مان ساڵ گه‌یشته ئه‌مریكا بۆ بەشداربوون لە خولی ئەفسەرانی سه‌ركردایه‌تیی ئەندازیاری بنەڕەتی لە (Fort Leonard Wood) بەشی ئەندازیاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دوای ماوه‌یی دیاریكراو له راهێنانه‌كانی خوله‌كه، توانیتی بەسەرکەوتوویی خوله‌كه تەواو بکات و بڕوانامه‌یه‌كی به‌رزی سه‌ربازیی به‌ده‌ستبێنێ و بگەڕێتەوە سەر ئەرکی خۆی لەناو ھێزی پێشمەرگەدا.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه له تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی بۆ به‌شداربوونی له خولێكی سه‌ربازی له ئه‌مریكا، په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه باسی كرد‌و هه‌ر له‌وكاته‌دا (ستیڤ فەیگن) کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی له ملازمی یەک سەفا مەحمود حسێن كرد‌و له‌هه‌واڵی پێشوازییه‌كه‌دا هاتبوو، كونسوڵی گشتی خۆشحاڵ بووه بە چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه ئه‌فسه‌ره‌و، سەرسامی خۆی ده‌ربڕیووه بەوەی ئەم پاڵێوراوە شایسته‌یه ھەبوو لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ به‌شداربوونی له کۆرسی راھێنانی ھێزی سەربازی ئەمریکا و ئه‌مه‌ش بایه‌خدانه به تواناكانی ئافره‌تان.
شایانی باسه، ئه‌م ئه‌فسه‌ره یەکەم خانمە پێشمەرگەیە کە بەشداری لەم جۆرە مه‌شقانه بکات لە كۆلێژ‌و ئه‌كادیمیای سه‌ربازی سوپای وڵاتێكی وه‌كو ئەمریکا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.