رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنالی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه محه‌مه‌د بن نایف، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی سعوودیه و ئه‌حمه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز، برای شای سعوودیه،به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت كردن ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه له‌سه‌رچاوه نزیكه‌كانییه‌وه روونیكردۆته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه، ماڵی محه‌مه‌د بن نایف، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی سعوودیه و ئه‌حمه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز،برای شای سعوودیه یان پشكنیوه و دواتر ده‌ستگیریان كردوون.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه سزای ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی هه‌ردوو میرهكه كراوه، ده‌گاته به‌ندی هه‌تا هه‌تایی و له‌وانه‌شه بگاته له‌سێداره‌دان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.