Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 00:44

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: دەمانەوێت پێشمەرگە بکەینە بەھێزترین ھێز بەشێوەیەک کە زۆر جیاواز بێت لە رابردوو

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرفەتێکی باشه‌ بۆئەوەی زیاتر ھاوکاری ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانى پێشكه‌ش بكرێت
کوردستان TV
100%

وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایده‌گه‌ێنێت،  چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرفەتێکی باشن بۆ ئەمەریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆئەوەی زیاتر ھاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە بکەین.

 ده‌شڵێت ، دەمانەوێت پێشمەرگە بکەینە بەھێزترین و رێکخراوترین ھێز بەشێوەیەک کە زۆر جیاواز بێت لە رابردوو

مایڵز کاگینز، وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە كوردستان24ی  راگه‌یاند ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوامە لە پاڵپشتیەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی پاشماوەکانی داعش. ھێشتا داعش ھەڕەشەیە لە مەخموور و دیالەش. لە راھێنانەکانیشمان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبین لەسەر تەکنیکی شەڕی دژ بە داعش راھێنانیان پێدەکەین.

راشیگەیاند ، ھاوپەیمانی كە زۆرێک لە وڵاتانی وەک ئیتالیا، ئەڵمانیا، ھەنگاریا، بەریتانیا و فینلەندا لەخۆدەگرێت کە چالاکیەکانیان لە ھەرێمی کوردستانن. ئەمەریکا پاڵپشتی پێشمەرگەی کردووە و بەھۆی چاکسازییەکانیش لە وەزارەتی پێشمەرگە دەرفەتێکی باش دەبێت بۆمان لە ھاوکارییەکانمان بەردەوام بین بۆئەوەی پێشمەرگە ببێتە بەھێزترین و رێکخراوترین و کاریگەرترین ھێز کە زۆر جیاوازتر بێت لە رابردوو. چاومان لەوەیە ھاوکاری زیاتری ئاسایش و وەزارەتی پێشمەرگە و ھەموو ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان بکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.