له یه‌كه‌م یاری هه‌فته‌ی بیست‌و هه‌شته‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ردوو یانه‌ی مارسیلیاو ئیمیان به دوو گۆل بۆ هه‌ر لایه‌كیان یه‌كسان بوون
ستادیۆمی فیلۆدرۆم شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو یانه بوو ، هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌رده‌وامی هه‌بوو له یه‌كه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراوی گێمی یه‌كه‌م مۆرگن ساسۆن گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد
له گێمی دوه‌م یاریه‌كه به‌هێزتر بوو له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت دیمتری بایت گۆلی دووه‌می بۆ مارسیلیا تۆمار كرد . به‌لام یاریزانانی ئیمیان به‌م ئه‌نجامه رازی نه‌بوون ، له خوله‌كی هه‌شتاو چوار سیدۆ غیراس به‌لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ، له پێنجه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراوی یاریش سامان قدوس گۆلی دووه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی پێ هات .
كۆی خاله‌كانی یانه‌ی مارسیلیا له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ په‌نجاو شه‌ش خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی ئیمیانیش له پله‌ی نۆزده‌هه‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی دێت و خاوه‌نی بیست‌و سێ خاله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.