یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند، ئیدین هازاردی ئه‌ستێره به‌لجیكیه‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كراوه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ژێر چاودێری پزیشكی ده‌مێنته‌وه‌و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگاكان
یانه‌ی شاهانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی تیمی پزیشكی ڕیال مه‌درید له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دالاسی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدراوه، ئه‌ویش بۆ چاك بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێكانه‌ی كه یاریزانه‌كه له قاچی ڕاستی دووچاری هاتووه، ڕیال مه‌درید ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هازاردی له یاریگاكان ئاشكرانه‌كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه نه‌توانێت یاری بكات و گومان له به‌شداریكردنی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست ده‌كرێت، جێگای باسه هازارد له بیستوسێ مانگی ڕابردوو له یاری به‌رامبه‌ر لیڤانتی له هه‌فته‌ی بیستوپێنجه‌می لالیگا، قاچی ڕاستی به‌سه‌ختی دووچاری پێكان هات، به‌ر له‌و یاریه‌ش هه‌ر به هۆی پێكان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له یاریگاكان دابڕابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.